پێشه‌کی
تێگه‌یه‌شتن له سه‌ر زانستی ئاو و ئاوژێکان
( ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌ی وا ده‌ئاو دا ده‌ژین
) یارمه‌تیمان ده‌دا هه‌تا به دروستی که‌ڵک له سه‌رچاوه سروشتێکانی وه‌ک کانیاوه‌کان،
چۆمه‌کان، ئاوبه‌نده‌کان، چاڵاوه‌کان و ... وه‌ربگرین. له دونیایه‌کی وه‌ک ئه‌وڕۆدا
که ڕاده‌ی جه‌ماوه‌ر له سه‌رتاسه‌ری جیهان ڕوو به زیاد بوونه؛ پێداویستی به خواردن
بۆ ئه‌و جه‌ماوه‌ره بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که مڕۆڤ ڕوو بهێنێته سه‌ر ئاوی چۆم و زه‌ریاو
ئۆقيانووسه‌کان، هه‌تا هه‌ندێک
له پێداویستێکانی خۆی وه‌ک پڕۆتێئین دابین بکات. ئه‌و کاره‌ش بۆته هۆی ئه‌وه که
ڕێوشوێنی جۆراوجۆر بۆ په‌روه‌رده کردنی ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌ی که که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گیرێ
ساز بکات. له لایه‌کی دیکه‌وه کاتێک چاو له گۆی زه‌وی ده‌که‌ین ده‌بینین که سێ
به‌ش له چوار به‌شی زه‌وی، به ئاو داپۆشراوه و ئه‌وه‌ش نه‌هێنێکی خوداییه و ئه‌وه‌مان
پێ ده‌گه‌یێنێ که مڕۆڤ سێ به‌ش له چوار به‌شی پێداویستێکانی داهاتووی خۆی ده‌بێ له
ئاو دابین بکات.
ئێمه ده‌و وێبلاگه‌دا ده‌مان هه‌وێ که‌لێنێک
بۆ دونیایی گه‌وره‌ی ژێرئاو و گیانه‌وه‌رانی ناو ئاو؛ به‌ڕووی زمانی کوردی له دونیا
بکه‌ینه‌وه. زانستی ئه‌و وێبلاگه یارمه‌تی ده‌دا بتوانین ده‌باره‌ی زانستی ده‌ریایی
و ئاو، گیانه‌وه‌رانێک که ده ئاودا ده‌ژین، ناسینیان، په‌روه‌رده‌کردنیان و هه‌روه‌ها
که‌ڵک وه‌رگرتنیان زۆرتر بزانین و بتوانین و په‌ره‌ی پێ بده‌ن تا کورد بۆخۆی
پێداویستێکانی کۆردستانی وه‌ک: ماسی، مه‌یگوو(ڕوبیان)، سه‌ده‌ف و ... دابین بکا؛ هه‌روه‌ها
ئه‌م گه‌نجانه‌ی حه‌زیان له‌م کاره هه‌یه بتوانن له شێوه‌ی کاره‌که تێبگه‌ن.
هیوایه بتوانین به‌و کاره خزمه‌تێک به کوردستان
بکه‌ین. داوایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک هاته پێش ڕێنموونیمان بکه‌ن و به ناردنی بیروڕای
خۆتان هه‌ڵه‌کانمان ڕاست بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له‌و خۆشه‌ویستانه ده‌که‌ین
که ئه‌گه‌ر له سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک زانستیان هه‌یه و پسپۆرن نووسراوه و ده‌قمان
بۆ بنێرن هه‌تا وێبلاگه‌که پڕبارتڕ بێت.
***
یه‌ک ڕه‌نگی و یه‌ک ده‌نگی کوردستان= ئاوه‌دانی
و پێشکه‌وتویی کوردستان
گۆماو
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر